كتێبی (باڵنده‌كانی گیرفانی تاڤگه‌) بڵاوكرایه‌وه‌

خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی زۆر سه‌رنجڕاكێش و شیرین بوون

دوێنێ ئێواره‌  پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲٠۱۸/۱۱/۲۹؛ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر كۆڕێكی بۆ ناهیدی حوسه‌ینی به‌ ناوونیشانی ( باڵنده‌كانی گیرفانی تاڤگه‌) ساز كرد كه‌ ناوونیشانی ئه‌و كۆشیعره‌ چاپكراوه‌یه‌تی كه‌ له‌ كۆڕه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شی كرد ؛ چه‌ند شیعرێكیشی له‌و كۆشیعره‌ هه‌ڵبژارد و بۆ ئاماده‌بووانی خوێندنه‌وه‌؛ پاشان باسێكی زۆر چڕ و پڕی ئه‌زموونی شیعرنووسینی خۆشی كرد.

ئازاد عه‌بدلواحید سه‌رنوسه‌ری رامان ده‌ڵێت: ده‌مێكه‌ من به‌ شیعره‌كانی ئه‌م خاتوونه‌ ئاشنام ؛ ژماره‌یه‌كیش له‌ شیعره‌كانی له‌ گۆڤاری ڕامان ـدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ؛ ئه‌مڕۆ دوای (۲۲) ساڵ ئه‌زموونی شیعرنووسین كۆی شیعره‌كانی له‌ ۱٥۳ لاپه‌ڕه‌دا خسته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ره‌كانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: خوێنه‌ر كه‌ به‌ وردی سه‌رنجی ئه‌و شیعرانه‌ ده‌دات هه‌ست ده‌كات ئاستی هونه‌ری و ته‌كنیكییان ساڵ دوای ساڵ ڕووی له‌ هه‌ڵكشانه‌.. هه‌رگیز حیكمه‌تی شاعیرایه‌تیش به‌ زۆر نووسین پێوانه‌ ناكرێ ؛ با دڵی له‌ خۆی دانه‌مێنێ.

ڕاستییه‌كه‌ی كوردییه‌ ڕه‌وانه‌كه‌ی و شێوازی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی زۆر سه‌رنجڕاكێش و شیرین بوون.. به‌هیوای به‌رده‌وامی له‌ پێناوی نووسینی شیعری جوان.

كوردستان تیڤی/ كامران

47191770_214286486139630_2687037492925825024_n.jpg