فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای 110كوژرا

سێ له‌ پاسه‌وانه‌كانیشی به‌ سه‌ختی بیندار بوون

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای 110 كوژرا.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  له‌ نزیك گوندی ئیمام وه‌یسی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌عدیه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانی ئۆتۆمبیلیه‌كانی فه‌وجی 4ی میلیشیا شیعه‌كان، فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌كه‌ كه‌ سه‌ر به‌ لیوای 110ی میلیشیا شیعه‌كانه‌، گیانی له‌ده‌ستدا و سێ له‌ پاسه‌وانه‌كانیشی به‌ سه‌ختی بیندار بوون.