رۆمانی پاكیزه‌كانی شه‌نگال بڵاوكراییه‌وه‌

جیهانیش له‌ ئاست ئه‌م كاره‌ساته‌دا بێده‌نگی هه‌ڵبژارد

(پاكیزه‌كه‌ی شه‌نگال) ڕۆمانێكی وارید به‌در ئه‌لسالمه‌، مامۆستا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل كردوویه‌تی به‌ كوردی و له‌ دوتوێی 361 لاپه‌ڕه‌دا له‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

چیرۆكی ڕۆمانه‌كه‌ له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفالكردنی شه‌نگالییه‌كانه‌ و باسكردنه‌ له‌و غه‌دره‌ی له‌ شه‌نگالییه‌كان كرا و و هه‌موو جیهانیش له‌ ئاست ئه‌م كاره‌ساته‌دا بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.

ڕۆمانه‌كه‌ ده‌خوازێت به‌ گێڕانه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه‌ چیرۆكی به‌ سووێی ئه‌و كه‌سانه‌ بگێڕێته‌وه‌، كه‌ تا لێواری مه‌رگ بران، رۆمانه‌ له‌ هه‌وڵێكه‌، یان ده‌توانین بڵێین هاوارێكه‌ دژی بێده‌نگی جیهان له‌ ئاستی ئه‌م كاره‌ساته‌دا. نووسه‌ری ئه‌م رۆمانه‌ش به‌ چاوێكی وردبینانه‌وه‌ ڕووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌ و هێزی گوزارشتنكردن له‌م رۆمانه‌دا له‌ ئاستێدایه‌ كه‌ خوێنه‌ر به‌ش بۆ به‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا كه‌مه‌ندێك ده‌كات.

ئه‌م رۆمانه‌ش یه‌كێكی دیكه‌ له‌ وه‌رگێڕانه‌ جوانه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل، كه‌ ساڵانێكه‌ قه‌ڵه‌مه‌ی له‌ خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و دونیای گێڕانه‌وه‌دایه‌.

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران