یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 66 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا

له‌ ھه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ری خستنه‌ڕووی نه‌وتی زیاتر له‌ بازاڕه‌كان و زیادكردنی ئاستی به‌رھه‌مھێنان له‌ لایه‌ن ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا دابه‌زینی تۆماركرد و به‌ ٦٦ دۆلار و ٥٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئۆپێك له‌ پێنجی مانگی كانوونی یه‌كه‌می داھاتوو له‌ ڤیه‌ننا كۆده‌بنه‌وه‌ و بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ یان كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رھه‌مھێنان له‌ ساڵی ٢٠١٩دا، ده‌ده‌ن.

له‌ كاتژمێر ٠٦:٣٩ یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، دابه‌زی و به‌ ٦٦ دۆلار و ٥٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌ھه‌مانشێوه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكا له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌وه‌ و به‌ ٥٧ دۆلار و نۆ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.