مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و زێره‌ڤانى و ناوخۆ چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ی ئه‌منى دابه‌ش ده‌كرێت

مانگی 8

به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 18 ى 11 ى 2018 ،  مووچەی مانگى هه‌شتى هه‌ریه‌ك له‌ ئەنجومەنی ئاسایش ،  دەزگای ئاسایش ،   زێرەڤانی ،   بەرگری فریاکەوتن  دابه‌ش ده‌كرێت


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌  19 ى 11 ى 2018 ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابه‌ش ده‌كرێت


سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ راشیگه‌یاند مووچه‌ى مانگى هه‌شت له‌دابه‌ش كردنى له‌رۆژانى دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى ئاماده‌یه‌ 


شوان عه‌زیز