١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی به‌ ٥٣٧ لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا


دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دۆلاری ئه‌مریكی به‌ ٥،٣٠٤٥ لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا و به‌مجۆره‌ له‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژی دواییدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ زۆرترین نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مریكی له‌ ٥،٣٧٣٠ لیره‌دا جێگیر بوو. 

دوای به‌ره‌ به‌ره‌ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا، دوێنێ پێنجشەممە، دۆلاری ئه‌مریكی به‌ ٥،٣٠٤٥ لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا و به‌مجۆره‌ له‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژی دواییدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ زۆرترین نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی هه‌روه‌ها به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رۆژی پێشتر به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی بۆ له‌ سه‌دا ٢،٧ به‌ ٥،٣٣٦٦ لیره‌ مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلاره‌وه‌ كرا. 


سه‌رچاوه‌ – AA 
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز