به‌ڤیدیۆ.. مۆدیلی نوێی ئۆراڵ به‌رھه‌م ھات

به‌جۆریی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی به‌رھه‌م ھێنراوه‌

كۆمپانیای ئۆراڵی روسی رایگه‌یاندوه‌ كه‌ده‌ستی كردوه‌ به‌به‌رھه‌مھێنانی بارھه‌ڵگری نوێی NEXT ٦X٤ له‌لقه‌كانی خۆی له‌شاری بێترسبێرگ.

ئه‌م بارھه‌ڵگرانه‌ به‌جۆریی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی به‌رھه‌م ھێنراوه‌ كه‌سندوقی دواوه‌ی كراووه‌یه‌ و ٥١.٦ تۆن بارده‌گرێت و نمونه‌یه‌كی ھه‌یه‌ بۆ راكێشانی ئۆتۆمبیلی تری بارھه‌ڵگر و قورسایی ٦٢ تۆن.

ئه‌م مۆدیله‌ نوێیه‌ بۆ ناوچه‌ سه‌خت و لێژاییه‌كان كراوه‌ و سستمی مه‌ڵتی میدیا و شاشه‌ی ته‌چی ھه‌یه‌ و سستمی GPS ی له‌سه‌ر دانراوه‌.

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌

 كوردستان تیڤی/ كامران