عێراق و ئێران رێككه‌وتنێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن

بەرهەمی خۆراكی لە بەرامبەر غاز و وزە

دووبەرپرسی عێراقی رایدەگەیەنن، عێراق لەگەڵ ئێران رێكەتووە بەرهەمی خۆراكی  لە بەرامبەر غاز و وزە بگۆڕنەوە.
 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری دوو بەرپرسەكەی عێراق بڵاویكردەوە، بەغدا لەئێستادا هەوڵی بەدەستهێنانی رەزامەندی دەدات بۆ جێبەجێ كردنی ئەو رێكەوتنە تا وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كاری بهێێنن.

رۆیته‌رز ده‌ڵێت: دوو به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی عێراق، كه‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی وزه‌ن، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی غازی ئێران هاورده‌بكات، كه‌ بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كاریده‌هێنێت.

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌، عێراق پێویستی به‌ كاتێكی زیاتره‌ له‌و مۆڵه‌ته‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆ دانراوه‌، تاكو جێگره‌وه‌ی ئێران په‌یدا ده‌كات.

به‌رپرسه‌كان ئاماژەیان بەوەشكردووە، ڕاگرتنی هاوردەی غازی ئێرانی قەیرانێکی ڕاستەقینەی کارەبا دروستدەکات، هەروەها ئەمریکاش ئاگادارە کە عێراق چەندە پێویستی بە غازی ئێرانی هەیە.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ 5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ره‌وه‌ به‌شی دووه‌می سزاكانی له‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، مۆڵه‌تی 45 رۆژیشی داوه‌ته‌ عێراق، تاكو جێگره‌وه‌یه‌ك په‌یدا بكات.