له‌ فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت دۆلارێك بۆ هاووڵاتیان ده‌بێت

بدرێته‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وورده‌كاری ئه‌و پێشنیاره‌ی ئاشكرا كرد كه‌ دراوه‌ته‌ په‌رله‌مانی عێراق ، تیایدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو بۆ فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت یه‌ك دۆلار بدرێته‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق.

عامر فائیز كه‌ بۆ پێگه‌ی وته‌ن نیوز لێدوانی داوه‌ رایگه‌یاندووه‌: واژۆی په‌رله‌مانتاران بۆ ته‌رخانكردنی یه‌ك دۆلار له‌ فرۆشتنی به‌رمیلێك نه‌وت و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق كۆكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كرداری نییه‌و باوه‌ر ناكه‌م جێبه‌جێ بكرێت، واباشتره‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ فرۆشتنی نه‌وت جیا ده‌كرێته‌وه‌، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی عێراق ته‌رخان بكرێت.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار