فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

له‌ئاگاداریه‌كدا

له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فەرمانگەی رەگەزنامەو كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت  سەبارەت بەو كەسانەی دەیانەوێت ناو و نازناو و گواستنەوەی تۆمار بكەن، كە دەبێت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە داواكاری پێشكەش بكەن.


ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هەر هاووڵاتییەكی عیراقی دەبێت لەڕێگای ئەم ناونیشانەوە بەئۆنلاین داوای گۆڕینی ناو و نازناو و گواستنەوەی تۆمار پێشكەش بكات و چاوەڕێی ڕەزامەندی بكات.

http://qmalaraji.com/Name/home.html?fbclid=IwAR0YyQ9FpTUc8rl6B4mvq2sXe1MxSEtG3KObzAPKpiqszyXO_F1iPR9mbjQ

شوان عه‌زیز