عادل عەبدولمەهدی: پێشهاتى ئیجابى له‌ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌ هه‌رێم

به‌منزیكانه‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: پێشهاتى ئیجابى له‌ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2013 ڕایگەیاند: پەیوەندییەكی ئەرێنی باشیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەی نەوت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌منزیكانه‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستانیش گوتی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

سەبارەت بە پڕکردنەوەی شوێنی هەشت وەزیرە بەتالەکەی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد به‌منزیكانه‌ پێكهاته‌ى حكومه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ین.