كورته‌ فیلمی (فرووزان) خه‌ڵاتی باشترین كامێرامانی له‌ مۆسكۆ وه‌رگرت

له‌ ده‌رهێنانی میر عه‌باس خه‌سره‌وی نه‌ژاد

خه‌ڵاتی باشترین كامێرامانی له‌ پازده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی Radiant Angel له‌ مۆسكۆ درایه‌ كورته‌ فیلمی (فرووزان) له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌.

خه‌ڵاتی تایبه‌تی باشترین كامێرامانیی كورته‌ فیلم له‌ پازده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی Radiant Angel له‌ مۆسكۆ درایه‌ سادق سووری بۆ كورته‌ فیلمی فرووزان.

كورته‌ فیلمی فرووزان له‌ ده‌رهێنانی میر عه‌باس خه‌سره‌وی نه‌ژاد، چیرۆكی ژنێكی لاوه‌ كه‌ مێرده‌كه‌ی مردووه‌ و له‌ گه‌ڵ دوو منداڵه‌ ساواكه‌ی له‌ گوندێكدا ده‌ژین، ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی شه‌وانه‌ی چه‌ته‌كان به‌ره‌ڤانیی له‌ منداڵه‌كانی بكات.

پازده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی Radiant Angel له‌ مۆسكۆ 1 تا 7ی نۆڤه‌مبێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

 كوردستان تیڤی/ كامران