Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:56

ڤیدیۆ .. یۆڤانتۆس سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌رمیلان تۆمار کرد

له‌گه‌ڕی 12
کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو له‌میوانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 12 له‌خولی ئیتاڵیادا یانه‌ى ئه‌ی سی میلان له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری یۆڤانتۆسی كرد 

لەخولی تۆپی پێی ئیتاڵیا یانەى یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەى ئەى سی میلانی بردەوە

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى دوانزەى خولی ئیتاڵیا یانەى میلان لە یاریگاى خۆی میوانداری یانەى یۆڤانتۆسی کرد

یۆڤانتۆس سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر میلان تۆمار كرد به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ وه‌لام ، گۆله‌كانى یۆڤی هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  ماریۆ ماندزۆکیچ  و رۆنالدۆ له‌خوله‌كه‌كانى  8 ، 81 تۆماریان كرد 

 لەخولەکی 41ی تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه‌  لێدانێکی سزا بۆ میلان هەژمارکرا بەڵام هیگواین نەیتوانی گۆڵی پێ تۆماربکات

به‌م ئه‌نجامه‌ش كه‌یۆڤانتۆس به‌دووگۆلی بێ وه‌لام سه‌ركه‌وتنى تۆمار كرد به‌سه‌ر میلان ،  یانه‌ى ناوبراو  کۆی خاڵەکانی بۆ 34 خاڵ بەرزکردەوەو له‌پێشه‌نگی دێت ،  میلانیش بە 21 خاڵ لەپلەى پێنجەمی ریزبەندی دەبینرێت.

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.