كورته‌ فیلمی دۆكیۆمێنتاریی "كاروانی ئازادی" به‌رهه‌م هێنرا

له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش ده‌كات

كورته‌ فیلمی دۆكیۆمێنتاریی "كاروانی ئازادی" كه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باسی به‌شداریی پێشمه‌رگه‌كانی "پارتی ئازادیی كوردستان" له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش ده‌كات و له‌لایه‌ن "محه‌مه‌دساڵح به‌درخان"ی ڕۆژنامه‌نووسه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌، كۆتایی به‌كاره‌كانی هاتووه‌.

 ئه‌م دۆكیۆمێنتارییه‌ به‌گشتی 12 خوله‌كه‌ و دیمانه‌ و دیداره‌ له‌گه‌ڵ حوسێن یه‌زادان‌په‌نا، سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان و چه‌ند فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌و پارته‌ كه‌ به‌شداریی شه‌ڕی دژ به‌ داعشیان كردووه‌ و هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆتایی به‌ كاره‌كانی هاتووه‌ و بۆ به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی (كۆڵن) له‌ ئه‌ڵمانیا نێردراوه‌.

محه‌مه‌دساڵح، به‌درخان ڕۆژنامه‌نووسی ناسراوی باكووری كوردستان وه‌ك ئاماده‌كار و ده‌رهێنه‌ری دیلیۆمێنتاریی "كاروانی ئازادی"یه‌ و ستافی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بریتین له‌ هایدار ده‌میرتاش كه‌ كاری مۆنتاژ و دیزاینی كردووه‌، لیزه‌ گۆڵ كاری وێنه‌گری و ده‌نگی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌.

سه‌رچاوه‌/ باس

 كوردستان تیڤی/ كامران