هه‌رگیز توێكڵی سێو فڕێ مه‌ده‌

بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك

زانایانی زانكۆی ویسكۆنسن له‌مادیسۆن له‌ئه‌مریكا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌توێكڵی سێو تایبه‌تمه‌ندیی كوشتنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی ھه‌یه‌.

زانایان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌دژه‌ ئۆكسانه‌كان له‌نێو توێكڵی سێودا واده‌كات بتوانێ گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی پرۆستات له‌ناوبه‌رێت به‌سوودیشه‌ بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

زانایان له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و توێكڵیی سێو په‌یوه‌ندییان ھه‌یه‌ و ده‌بێته‌ ھۆی لاوازكردنی گه‌شه‌ی ئه‌م خانانه‌ و كورت كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی، ھاوكات به‌خواردنی توێكڵی سێو، پرۆتینی مربین زیاتر ده‌بێ كه‌رێگره‌ له‌چالاكی گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.

شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین تایبه‌تمه‌ندیی چاره‌سه‌ركاری نیه‌ بۆ توێكڵی سێو ھاوكات شه‌ربه‌تی سێویش ماده‌ی تێدایه‌ كه‌دڵ و مولوله‌كانی خوێن به‌ھێز ده‌كات.

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

 كوردستان تیڤی/ كامران