ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ باكووری سووریا ته‌قییه‌وه‌

له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ راگیراوه‌

له‌ گوندی سیكوی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی عه‌زاز باكووری سووریا له‌ رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو په‌لامارێك ئه‌نجامدرا.

په‌لاماره‌كه‌ به‌دووریی یه‌ك كیلۆمه‌تر و نیو له‌ سنووری توركیاوه‌ روویدا و راگه‌یه‌ندرا كه‌ زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسان رایانگه‌یاندووه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆمبڕێژكراوبووه‌ و له‌ دووره‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌و راشگه‌یه‌ندرا كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ نزیك گونده‌كه‌ راگیراوه‌.