دیارترین نیشانه‌كانی بوونی ئاو له‌ناو تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبێلدا بزانه‌

لەم حالەتەدا پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ بزوێنه‌ر بكوژێنێته‌وه‌


كاتێك تانكی به‌نزین به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئاوی تێبچێت، پاش ماوه‌یه‌ك تانكیه‌كه‌ ژه‌نگ ده‌كات‌و ده‌بێته‌ هۆی داخوران‌و ڕزین.

دیارترین نیشانه‌كانی بونی ئاو له‌ناو تانكیدا ئه‌مانه‌ن:

1- له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا چه‌ند جارێك توشی وه‌ستانی كتوپڕ‌و بڕین‌و ڕێكردنه‌وه‌ ده‌بێت.
2- هه‌ست به‌ناڕێكی كاركردنی بزوێنه‌ر ده‌كرێت.
3- وه‌ستانی كتوپڕی بزوێنه‌ر.

كاتێك شۆفێر دڵنیابوو له‌بونی ئاو له‌ناو تانكی به‌نزیندا، پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ بزوێنه‌ر بكوژێنێته‌وه‌، دواتر به‌ڕاكێشان یان له‌ڕێی كرێنه‌وه‌، ببرێته‌ یه‌كێك له‌وه‌رشه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش، پێویسته‌ تانكی به‌نزینه‌كه‌ دابگیرێت‌و بكرێته‌وه‌، دواتر هه‌موو به‌نزینه‌كه‌ی ده‌ربهێرێت‌و چه‌ند جارێك تانكیه‌كه‌ به‌به‌نزینی خاوێن پاك بكرێته‌وه‌، دوای پاككردنه‌وه‌‌و به‌ستنه‌وه‌ی تانكیه‌كه‌، به‌نزینی خاوێنی تێبكرێته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز