ئه‌م میوه‌یه‌ تامی گۆشتی هه‌یه‌‌

كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 45 كیلۆ

میوه‌یه‌كی ناسراو به‌ جه‌ك فرۆت كه‌ تامی گۆشتی هه‌یه‌ و كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 45 كیلۆ، ده‌توانێت ژه‌مه‌ خۆراكی بنه‌ماڵه‌یه‌ك دابین بكات.

ئه‌م میوه‌ تامێكی وه‌ك گۆشتی هه‌یه‌ به‌ڵام بۆنی میوه‌ی گه‌نیو ده‌دات، گه‌وره‌ترین میوه‌شه‌ كه‌ له‌ باشور و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌رهه‌م دێت.

كێشی ئه‌م میوه‌یه‌ له‌ نێوان 4 تا 45 كیلۆ ده‌بێت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كه‌لسیۆم، پرۆتین، ئاسن و پتاسیۆم.

 شایانی باسه‌ به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌توانێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ گه‌نم و گه‌نمه‌شامی بێت كه‌ له‌ ئێستا له‌ ئاكامی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا مه‌ترسی به‌رهه‌مهێنانیان له‌ سه‌ره‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران