به وێنه‌.. وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری بریاری نوێی ده‌ركرد

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى بڕیاره‌كان بزانه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایده‌گه‌ێنێت، ئاگاداری گشت کۆمپانیایەکان و بازرگانان و پیلەوەرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەینەوە ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ژمارە (3026) لە (2018/9/18) ، وە ئاماژە بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ،بەڕێوەبەرایەتی ووردبینی و پێناسە،دیاری کردنی بەها ژمارە(17118) لە ڕێکەوتی (2018/10/29) لەسەر دانانی ڕەسمی زیادەی گومرگی،بۆ بەرهەمی ناوخۆ ( چیمەنتۆ-شیشی سەبە) بەمەبەستی هاندان و پشتگیری کردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیار درا به.

1- چیمەنتۆی ئاسایی و مقاوم بە ڕێژەی (15%) لە بەهای پێناسە ڕەسمی زیادەی لێوەربگیرێت لە کاتی هاوردەکردنی.
2- شیشی سەبە ( حدید التسلیح ) هەموو جۆرو قەبارەیەك بە ڕێژەی (10%) لە بەهای پێناسەی ڕەسمی زیادە لێوەربگیرێت.
3- لەبەرواری 2018/11/16 دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

11

 

1

شوان عه‌زیز