به‌ وێنه‌.. بارهه‌ڵگرێك خۆی به‌ به‌رزه‌ پردێكی هه‌ولێردا كێشا

به‌هۆیه‌وه‌ ڕێگاكه‌ داخرا

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ژێر پردێكی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ڕوویدا و له‌ ئه‌نجامدا سایدی شه‌قامێك داخرا.

فازل حاجی ڕاشیگه‌یاندووه‌: كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ریگای هه‌ولێر - قوشته‌په‌ له‌ژیر پردی شه‌قامی 120مه‌تری فلاتێك كه‌ كۆمه‌لێك ئامێری كۆمپانیای نه‌وتی باركردبوو، به‌هۆی به‌رزی باری فلاته‌كه‌ خۆی كیشا به‌ سه‌قفی پرده‌كه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ئامێره‌كان كه‌وتن و سایدی هاتنی رێگاكه‌ بۆ هه‌ولێر بۆماوه‌یه‌ك داخرا.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: به‌ هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ زیان به‌ر پردی 120 مه‌تری كه‌وت.

ه‌ۆیب