روسیا داوای لێکۆڵینەوە دەکات لەتاوانەکانی داعش لەعێراق

ساڵی 2014 داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر عێراق

روسیا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانانه‌ ده‌كات كه‌ داعش له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ر دانیشتوانی عێراق ئه‌نجامیداون.

ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەو راپۆرتە ھاوبەشەی لەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق و کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤەوە بڵاوکرایەوە سەبارەت بەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی داعش لەعێراقدا دروستیکردون جێی نیگەرانییە، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی گشتگیر و بێلایەنانە لەو تاوانانە بکرێت کە تیرۆریستانی داعش لەماوەی رابردوودا  بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامیان داوە و سەرجەم ئەو کەسانەش کە تێوەگلاون لەو تاوانانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بدرێنە دادگا.

ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر عێراق به‌شێكی داگیركرد و  به‌ هه‌زارن هاووڵاتی  ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ عێراق بوون و به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام و  ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوشت به‌ هه‌زارن هاووڵاتی زینده‌به‌چاڵكرد.