حه‌شدی شه‌عبی تانكه‌ تێكشكاوه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام به‌گه‌ڕ ده‌خاته‌وه‌

له‌جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران به‌كارهێنراون

هێزه‌كانی حه‌شدی ده‌ستییان كردووه‌ به‌ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و تانكه‌ به‌رازیلیانه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می  رژێمی سه‌دام حوسێن ره‌وانه‌ی عێراق كرابوون.

كاتی خۆی 150 له‌و تانكانه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی به‌رازیله‌وه‌ ره‌وانه‌ كراون و له‌جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران به‌كارهێنراون.

تانكه‌كه‌ له‌ جۆری EE-11 Urutu یه‌و ناوه‌كه‌ی له‌ یه‌كێك  له‌ ترسناكتیرن جۆره‌ ماره‌كانی به‌رازیل وه‌رگیراوه‌و كێشی تانكه‌كه‌ش 14 ته‌نه‌و ده‌توانێ 12 سه‌رباز هه‌ڵبگرێ.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ سپۆتنیك