به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە موسڵ 25 کەس بوونه‌ قوربانی

لەم هەفتەیە ئەوە سێیەمین تەقینەوەیە

له‌ گەڕەکێكى شارى مووسڵ لە ڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا، به‌پێی ئامارێكی سه‌ره‌تایی 25 هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانی.

له‌ گه‌ڕه‌كى جەدیدە کە دەکەوێتە رۆژئاوای شارى مووسڵ تەقینەوەیەک لە ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ڕوویدا و بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 25 کەس بوونەته‌ قوربانی.

چەند سەرچاوەیەک كه‌ له‌ نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌ بووه‌ به‌ میدیا عێراقیه‌كانی راگەیاندووه‌، تەقینەوەکە لەبەردەم چێشتخانەی ئەبو لەیلا  لە شاری مووسڵ روویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 15 دیکەش بریندارن.

شایه‌نی باسه‌ ئەوە سێیەمین تەقینەوەیە کە لەم هەفتەیەدا لە موسڵ روویداوە بەهۆیانەوە چەندین هاووڵاتی بوونەتە قوربانی .