ڤیدیۆ .. مانچسته‌ر سیتى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر شاختار تۆمار كرد

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپادا


ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌  7 ى 11 ى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌م له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌وه‌رزی 2018 - 2019 دا ،  مانچسته‌ر سیتى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر شاختار دۆنیستیك تۆمار كرد 

مانچسته‌ر سیتى له‌میوانداری كردنى شاختار توانى به‌شه‌ش گۆلی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا تۆمار بكات ، گۆله‌كانى  له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  گابریال خیسۆس سێ گۆلی تۆمار كرد ،سێ گۆله‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  ریاز محریز ، رەحیم سترلینگ ،  داڤید سیلڤا  تۆماریان كرد 

 مانچستەر سیتی  به‌ 9  خال له‌پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌ و  شاختاریش بە 2 خاڵ لەپله‌ى چواره‌می ریزبه‌ندی دایه‌ 


شوان عه‌زیز