ڤیدیۆ .. له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا رۆما سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر سسكا مۆسكۆ تۆمار كرد

له‌جه‌وله‌ى چواره‌مدا


شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌م له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌وه‌رزی 2018 - 2019 دا    سسكا مۆسكۆ میوانداری رۆمای كرد 

رۆما له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه‌ى  توانى سه‌ركه‌وتن  به‌سه‌ر یانه‌ رووسیه‌كه‌ تۆمار بكات  به‌ئه‌نجای دووگۆلی به‌رامبه‌ر گۆلێك  ، گۆله‌كانى رۆما له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان مانلۆاس و پلیگرینی   له‌ خولەکەکانی ٤ و ٥٩  تۆماریان کرد ، تاكه‌ گۆلی سسكا یاریزانان سیگوردسۆن  له‌خولەکی ٥١ تۆماری کرد.


بەم ئەنجامەی تۆماركرا ڕۆما بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ لە پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و  سسکا مۆسکۆش بە ٤ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.


شوان عه‌زیز