هه‌ڵوێست محه‌مه‌د بەشداری فلیمێک دەکات

فیلمەکە رۆمانسی و کۆمەڵایەتییە

لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانیبێژ كورد " هەڵوێست "  بەشداری فلیمێک دەکات کە سینه‌ماكاری كورد "  شوان عەتوف "  دەرهێنەرەکەیەتی و " نزار سەلامی" ش رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمه‌كه‌ ده‌بینێت .

لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کوردستان 24، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، هەڵوێست رایگەیاند، کارەکتەرێکی لە فیلمی "پەیکەری دڵ" پێدراوە کە لە کەسایەتی خۆی نزیکە و فیلمەکەش رۆمانسی و کۆمەڵایەتییە.

وتیشی پێنج تا شەش گۆرانی بڵاونەکراوەی مامۆستا زیاد ئەسعەد لەو فیلمەدا بە دەنگی من پێشکەش دەکرێت ، جیا لەم گۆرانیبێژە، چەند کەسایەتییەکی دیکە لەم فیلمەدا بەشدارن کە تاکو ئێستا لە هیچ فیلمێکی دیکەی کوردیدا بەشداریان نەکردووە .