پۆلیسى فه‌ره‌نسا ئۆپه‌راسیۆنێكى بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبێك ئه‌نجامدا

له‌ناو نه‌خوشخانه‌یه‌ك

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى ڕووسى، ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 7ى تشرینى دووه‌مى 2018، پولیسى فه‌ره‌نسا له‌ دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى پێكه‌یشتووه‌ كه‌ ئافره‌تێك له‌ ناوچه‌ى دانكێرك بۆمبێكى ئاماده‌كراو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى بردووه‌ته‌ نێو نه‌خوشخانه‌یه‌ك.

به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ ناوى ئافره‌ته‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، هه‌روها پۆلیسى وڵاتى فه‌ره‌نسا له‌ تویته‌ر و ئه‌كاونتى خۆى نامه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ خه‌ڵكى ئاگاداربن و هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌باشییه‌ك كراوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بۆ پوچه‌ڵكردنى بۆمبه‌كه‌.

پۆلیسى شارى دانكێركى فه‌ره‌نسى دوابه‌دواى گه‌یشتنى ئه‌و هه‌واڵه‌ سه‌رجه‌م ڕێگاكانى نزیك نه‌خوشخانه‌كه‌ى كۆنترۆڵ كردووه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ له‌ وڵاتى ئیسپانیا به‌ هۆى گومانى هه‌بوونى بۆمب له‌ نێو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك چه‌ند هێڵێكى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ڕاگیران.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/سیروان عه‌زیز