نووسه‌ر به‌یان ئیبراھیم (وه‌ره‌ بمكه‌ به‌ باخچه‌) بڵاوده‌كاته‌وه‌

چه‌ند كۆمه‌ڵه‌ شیعر و په‌خشانی له‌ خۆ گرتووه‌

به‌یان ئیبراھیم، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس به‌ به‌رهه‌مێك به‌ ناونیشانی (وه‌ره‌ بمكه‌ به‌ باخچه‌) هه‌مدیسان هه‌سته‌كانی خسته‌ڕوو.

شایانی باسه‌ (وه‌ره‌ بمكه‌ به‌ باخچه‌) سێیه‌م كتێبی به‌یان ئیبراھیم به‌مزووانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی گوڵیار چاپ ده‌كرێت.

پرۆژه‌ی رۆشنبیری گوڵیار ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێییه‌ كه‌ چه‌ند كۆمه‌ڵه‌ شیعر و په‌خشانی له‌ خۆ گرتووه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

به‌یان ئیبراهیم ره‌حیم، دوو كتێبی دیكه‌ی به‌ ناوی (نیگای به‌یان) كۆ وتارێك له‌ سه‌ر رامیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و كلتوری ژنانی كورد و هه‌روه‌ها (ئێواره‌یه‌كی په‌مه‌یی) كه‌ كۆمه‌ڵه‌ شیعرێكه‌، له‌ كارنامه‌ دایه‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران