پێویسته‌ له‌وه‌رزی سارد و سه‌رمادا ئه‌م كارانه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت

بۆ پاراستنت


١- كێبڵ یان گوریس بۆ راكێشان به‌تایبه‌ت له‌نێو قوڕ و چڵپاو لم و ئاودا. 
٢- كێبڵی چه‌تاڵكردنی باتریی بۆ ئۆتۆمبیل كه‌هه‌ندێ جار به‌هۆی سه‌رماوه‌ باترییه‌كه‌ ده‌مرێت به‌م جۆره‌ چه‌تاڵی ده‌كه‌یته‌وه‌. 
٣- لایتی ته‌م ئه‌مه‌ش پێویسته‌ كاربكات بۆ رێگا ته‌م و به‌فر و سارده‌كان. 
٤- گۆڕینی فڵچه‌ی جامه‌كان. 
٥- چاكه‌تێكی دژه‌ باران بۆ پاراستنت له‌ته‌ڕبوون له‌كاتی بارانی زۆردا كاتێ به‌هۆی گرفتێكه‌وه‌ له‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ت داده‌به‌زیت. 
٦- چاكه‌تی رزگاربون له‌نقومبون له‌ئاودا: ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی له‌وه‌رزی زستاندا مه‌ترسی نقوم بوون زیاتر ده‌بێ و كاتێ لافاوی زۆر هه‌بێ ئه‌م گرفته‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات بۆیه‌ باشتره‌ چاكه‌تی به‌هاناوه‌چوونت له‌لابێت.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز