له‌ 11 گه‌ڕه‌ك ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى نه‌وت كرا

له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وته‌وه‌


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 1 ى 11 ى 2018 ، له‌پارێزگای سلێمانى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وت كرا 


به‌پێى بڵاوكراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزای سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نن  نه‌وت دابه‌شكردن به‌رده‌وامه‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانى ، له‌ئێستاشدا نه‌وت به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى سەرشەقام، چوارباخ، شارەوانی، شێخ عه‌باس، شێخ فه‌تاح، وڵوبە، جولەکان، چواچرا، کەنەسورە، کانی گۆمە، قەرەتۆغان دابەشدەکرێت


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  لە سلێمانی نه‌وت دابه‌شكردن بەردەوامە و لە ئێستاشدا لە ١١ گەڕەکی شاری سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت.


شوان عه‌زیز