به‌ ڤیدیۆ.. له‌ هه‌ولێر پشیله‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆكاری كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای چه‌ند ماڵێك

چۆته‌ سه‌ر محاویله‌یه‌كی كاره‌با

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر پشیله‌یه‌ك چۆته‌ سه‌ر محاویله‌یه‌كی كاره‌با ( بگۆڕ)و بۆته‌ هۆكاری پچڕانی كاره‌بای چه‌ند ماڵێكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌ڵێن: رۆژانه‌ چه‌ندین جار رووبه‌رووی ئه‌و كێشانه‌ ده‌بینه‌وه‌ .

 

ئاماده‌كردنی / رزگار