ماكرۆن هۆشدارى دایه‌ قوتابیه‌كى فه‌ره‌نسى

ڤیدیۆی قوتابیه‌كى فه‌ره‌نسى ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌نێو پۆلدا و بڵاوبووەوە

به‌پێى هه‌واڵێكى فرانس 24، دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ 21ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆى هه‌ڕه‌شه‌كردنى قوتابییه‌ك بۆ سه‌ر مامۆستاكه‌ى به‌ چه‌كێكى ساخته‌، سیاسه‌تمه‌دارانى فه‌ره‌نساى به‌خۆوه‌ سه‌رقال كرد و فه‌ره‌نسییه‌كانى خسته‌ حاڵه‌تێكى توڕه‌ییه‌وه‌.

ڤیدیۆی قوتابیه‌كى فه‌ره‌نسى ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌نێو پۆلدا و بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هاوپولێكى خۆى ده‌نگى دایه‌وه‌ له‌ وڵاتى فه‌ره‌نسا، قوتابییه‌كى فه‌ره‌نسى دواى ئه‌وه‌ى مامۆستاكه‌ى ناوى به‌ ئاماده‌نه‌بوو هه‌ژمار كرد و له‌ كاتێكدا قوتابیه‌كه‌ دواكه‌وتووه‌ له‌كاتى ده‌ستپێكردنى وانه‌كه‌.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا قوتابییه‌كه‌ به‌ چه‌كێكى ساخته‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر مامۆستاكه‌ى و هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ ناوى تۆمار بكات به‌ ئاماده‌ بوون و له‌ هه‌مان كاتدا هاورێیه‌كى قوتابییه‌كه‌ تۆمارى رووداوه‌كه‌ ده‌كات له‌ دوێنى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ئه‌و پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ شه‌قامى فه‌ره‌نساى به‌خۆوه‌ سه‌رقال كردووه‌، 

جان میشیل بلانكویر وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و كریستۆف كاستنه‌ وه‌زیرى ناوخۆ له‌ لێدوانێكى هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند: له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لووتكه‌ ساز ده‌كه‌ن بۆ رێگا گرتن له‌ توندوتیژى و كۆتایى هاتنى ئه‌و جۆره‌ رووداوانه‌ له‌ قوتابخانه‌كان.

هه‌ڕه‌شه‌ى قوتابییه‌كه‌ بۆ سه‌ر مامۆستاكه‌ى سه‌رۆكى فه‌ره‌نساى هێنایه‌ سه‌ر هێل، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌ تویتێكدا نووسى" هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ هیچ مامۆستایه‌ك مایه‌ى قه‌بووڵكردن نییه‌، هه‌روه‌ها وتى ئه‌و فه‌رمانى به‌ وه‌زیره‌كانى كردووه‌ كه‌ "هه‌موو رێوشوێنێكى پێویست" بگرنه‌به‌ر تا ڕێ بگرن له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ تا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

 

ئامادەكردن و وەرگێڕانی / سیروان عه‌زیز