هاتووچۆ بڕی ڕسومات و سزای بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێری تایبه‌ت و گشتى ڕاگه‌یاند

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم  بڕی ڕسومات و سزا بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى مۆله‌تى شۆفێری تایبه‌ت و گشتى ڕاگه‌یاند به‌م شێوه‌یه‌ : 

سه‌ره‌تا پشكنینی چاو ده‌كرێت دواتر سه‌ردانی هاتوچۆ ده‌كرێت:

 تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت/ 40.000 دینار

 ته‌له‌ف بوون/ 10.000 دینار

 ونبونی مۆڵه‌ت/ بۆ یه‌كه‌مجار (40.000) دینار، بۆ دووه‌مجار (80.000) دینار بۆ سێیه‌مجار (150.000) دینار.

 به‌سه‌رچونی مۆڵه‌ت/ (15.000) دینار

هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ده‌بێت پێش دوو مانگ له‌به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی شۆفێری، شۆفێر سه‌ردانی هاتوچۆ بكات، بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی، ئه‌گه‌رنا به‌ (15.000) دینار سزا ده‌كرێت.

شوان عه‌زیز