به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور واشنتن و سیئۆل مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌یان هه‌ڵپه‌سارد

هه‌واڵی هه‌ڵپه‌ساردنی  ئه‌م مانۆڕه‌ له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكاوه‌ راگه‌یه‌نرا

ئه‌مریكا و كۆریای باشوور مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ ئاسمانییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆیان بۆ كاتێكی دیكه‌ هه‌ڵپه‌سارد كه‌ ئامانج له‌وه‌ش به‌هێز و پته‌و كردنی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ دانووستانه‌كان له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور بووه‌.

هه‌واڵی هه‌ڵپه‌ساردنی  ئه‌م مانۆڕه‌ رۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكاوه‌ راگه‌یه‌نرا.

په‌نتاگۆن وتوویه‌تیی ئه‌و مانۆڕه‌ كه‌ بڕیار بوو مانگی دیسه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌ بچێت، له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیرانی به‌رگریی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور بۆ كاتێكی دیكه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

وته‌بێژی په‌نتاگۆن وتوویه‌تی كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م مانۆڕه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌، به‌ڵام هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگریی ئه‌م دوو وڵاته‌ پابه‌ندن به‌ رێكخستنی كات و به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕی سه‌ربازیی له‌مجۆره‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی هه‌ڵسه‌نگاندی ئاماده‌یی سه‌ربازیی هێزه‌كانی هه‌ردوو وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی