سامان عومه‌ر كلیپێكی تازه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ ئه‌ورووپا كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " سامان عومه‌ر " له‌ ئێستادا سه‌رقالی كاركردن و ئاماده‌كردنی كلیپێكی تازه‌یه‌ و به‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ كاتی كاركردن و ئاماده‌كردنی كلیپه‌ تازه‌كه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ كلیپه‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ خه‌ریكی ئاماده‌كردنی كلیپێكه‌ ، نوسیوویه‌تی شتی گه‌وره‌ به‌رێوه‌یه‌ چاوه‌ری بن .

هونه‌رمه‌ند " كورده‌ " له‌ ئه‌ورووپا كاری  وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و كاری وێنه‌گرتنی كۆتایی پێهاتووه‌ و به‌م زوانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ، ناوبراو مانگی رابردوو به‌ سه‌ردانێك گه‌رایه‌وه‌  هه‌رێمی كوردستان كه‌ ژماره‌ی ئاهه‌نگی ئه‌نجامدا و له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیش به‌شداری كرد .

جێی باسه‌ سامان عومه‌ر له‌ ساڵی نه‌وه‌ده‌كان ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ .