دیدارێكی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ده‌چێت

كۆمپانیاكان ده‌یانه‌وێت بێن له‌ كوردستان به‌شداری پرۆژه‌كان بكه‌ن


رۆژی دووشه‌ممه‌ دیدارێكی بازرگانی له‌ نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت .

دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند ، رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیدارێكی بازرگانی له‌ نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و بازرگانانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ساز ده‌كرێت .

هه‌روه‌ها گوتیشی به‌مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره‌ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی بواری بازرگانی و پیشه‌سازی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ ئێستا هاتنی كۆمپانیاكان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ و كۆمپانیاكانی بیانی ده‌یانه‌وێت بێن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرۆژه‌كان بكه‌ن و كاری وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن.