به‌ڤیدیۆ .. تێكشكاندنی تانكه‌ ئه‌برامزه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ پردێ

ساڵێك به‌سه‌ر داستانه‌كه‌ تێپه‌ر ده‌بێت

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 20/10/2017، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی  به‌ چاوساغی گرووپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر،هێرشێكی فراوانیان كرده‌ سه‌ر شارۆچكه‌ی پردێ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- كه‌ركووك، به‌ڵام  له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌ كراو توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق تێك بشكێن و پاشه‌كشه‌یان پێ بكه‌ن.

ئه‌مه‌ش ڤیدیۆی تێكشكاندنی تانكه‌ ئه‌برامزه‌كه‌ی ئه‌مریكایه‌ كه‌ له‌یه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ بۆ په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ پردێ به‌كار هات.