تره‌مپ: پێده‌چێت جه‌مال خاشقچى مردووبێت

خاشقچى له‌ 2ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 ونبووه‌ و دیار نه‌ماوه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى (TODAY USA)، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوێنى پینچ شه‌ممه‌ 18ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، رایگه‌یاند: جه‌مال خاشقچى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ سعودییه‌ى ونبووه‌ و دانیشتووى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه‌ مردووه‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوێنى پێش سواربوونى لە فڕۆكه‌ى (One Force Air) به‌ره‌و گه‌شتێك بۆ میسوڵا مۆنتانه‌ به‌مه‌به‌ستى میواندارى له‌ گردبوونه‌وه‌یەكى جه‌ماوەرى، رایگه‌یاند: "بێگومان ئه‌و رووداوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ته‌ماشاى ده‌كه‌م، كه‌ زۆر دڵته‌نگم"، تره‌مپ هیچ ورده‌كاریەكى نەدركاند.

تره‌مپ له‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ نیویۆرك تایمز بۆچوونه‌كه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌رئه‌نجامى هه‌ردوو هه‌واڵگرى هه‌ردوو لایه‌ن، هه‌روه‌ها وتى مه‌گه‌ر موعجزه‌یه‌ك روو بدات، من واى لێ ده‌زانم ئه‌و مردووه‌.

هاوكات تره‌مپ په‌یمانى سزادانى وڵاتى سعودییه‌ى دا ئه‌گه‌ر روونبێته‌وه‌ كه‌ كوشتنى خاشقچى ده‌ستى سعودییه‌ى تیدا بێت.

جێى ئاماژه‌یه‌ جه‌مال خاشقچى ڕۆژنامه‌نووسى سعوودى له‌ 2ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 دواى سه‌ردانیكردنى بۆ كونسۆڵخانه‌ى سعودى له‌ ئیستانبول ونبووه‌ و دیار نه‌ماوه‌، دوابه‌دواى دیارنه‌مانى خاشقچى هه‌واڵى ئه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ خاشقچى كوژراوه‌ و حكومه‌تى سعودییه‌ش ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز