تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی سنووره‌كانی ده‌كات

تره‌مپ: من هێزی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و سنووره‌كان ده‌جوڵێنم و سنووری باشوور ئه‌مه‌ریكا داده‌خه‌م

دوای به‌ڕێككه‌وتنی شه‌پۆلێك له‌ كۆچبه‌رانی هیندۆراس و سلڤادۆر و گواتیمالا بۆ ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌ سنوریه‌كان و داخستنی سنووره‌كانی له‌ باشوور ده‌كات .

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ تویتێكدا ره‌خنه‌ی  توندی له‌ هاتنی ئه‌و هه‌موو كۆچبه‌ره‌ به‌ره‌و سنوره‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرت كه‌ به‌ بڕوای تره‌مپ له‌ نێویاندا تاوانباری زۆر هه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، من ده‌بێ به‌ جدی داوا له وڵاتی مه‌كسیك بكه‌م رێگری له‌م هێرشه‌ی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌مه‌ریكا بگرێت و ئه‌گه‌ر له‌ توانای دانه‌بێت من هێزی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و سنووره‌كان ده‌جوڵێنم و سنووری باشوور ئه‌مه‌ریكا داده‌خه‌م .