بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات

بەهۆی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیایە

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی یەك دۆلار بە پێنج لیره‌ و شه‌ست قروش مامەڵەی پێوەكرا . 

لە بۆرسەی جیهانی بەهای لیرەی توركی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا سه‌د دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەرە بە پێنجسه‌د و شه‌ست لیرەیه‌ .

ئەوە لەكاتێكدایە پازده‌ی ئەم مانگە، نرخی سه‌د دۆلار بەرامبەر بوو بە پێنجسه‌د و حه‌فتاوشه‌ش لیرە . 

بەرزبوونەوەی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی بەهۆی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیایە، ئەوە دوای ئەوەی هەینی رابردوو دادگای توركیا قەشە ئەندرۆ برونسنی بە رەگەز ئەمەریكی ئازاد كرد.