Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:53

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 5.3 پله‌ ئیندۆنێزیای هه‌ژاند

له‌ قووڵایی 10 كیلۆمه‌تری زه‌وی روویداوه‌
کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5،3 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، ھه‌رێمی ئاچییه‌ له‌ دوورگه‌ی سومتره‌ رۆژئاوای ئیندۆنێزیای ھه‌ژاند.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی، كه‌شوھه‌وا و جیوفیزیایی له‌ ئیندۆنێزیا له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ دووری 30ی كیلۆمه‌تر له‌ ھه‌رێمی ئاچییه‌ بووه‌.

ھه‌ر به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌، كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی 10 كیلۆمه‌تری زه‌وی روویداوه‌.

تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ئیندۆنێزیا ھیچ زانیارییه‌كیان له‌ باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌، ھه‌روه‌ھا ھیچ ھۆشدارییه‌ك له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی شه‌پۆله‌كانی تسونامیش رانه‌گه‌یاندراوه‌.

له‌ 28ی مانگی  رابردوو، دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7،5 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، شه‌پۆله‌كانی تسونامی به‌ به‌رزی سێ مه‌تر، ھه‌ردوو شاری پاڵۆ و و دۆنگگاڵا له‌گه‌ڵ دوورگه‌ی سولاوێسی له‌ ئێندۆنیزیا گرتبووه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.