ئه‌مڕۆ مووچه‌ى 12 وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌ش ده‌كرێت

مووچەی مانگی 7


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ى دارایی هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 18 ى 10 ى 2018 مووچه‌ى مانگی 7 ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى شارەوانی، گواستنەوە و گه‌یاندن، پلاندانان  ، کشتوکاڵ دابەش دەکرێت 

سەرچاوەکە ڕاشیگه‌یاند هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی ژینگە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەستەی مین، دەستەی ناوچە کوردستانیەکان، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی مافی مرۆڤ دابه‌ش ده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند  بڕه‌ پاره‌ى به‌غدا بۆ دابه‌ش كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم گه‌یشتووه‌ ، مووچه‌ى مانگى 7 له‌دابه‌ش كردنى له‌ڕۆژانى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ى ماون له‌وه‌رگرتنى مووچه‌ 

شوان عه‌زیز