حكومه‌تی ئیران سێ به‌ندكراوی تری كوردی له‌ سێداره‌ دا

زیاتر لە 100 زیندانی كورد فەرمانی لە سێدارەدانیان هەیە


له‌ درێژه‌ی سه‌پاندن و جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر هاوڵاتییانی كورددا له‌ ئێران، رژێمی ئیسلامی ئێران، سێ هاووڵاتی کوردی بە تۆمەتی جیاجیا لە سێدارەدا.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حكومه‌تی ئیران سێ به‌ندكراوی تری كوردی له‌ شاره‌كانی مه‌راغه‌ و ئیلام و ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ دا، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌سڵان شیرانی و مه‌لود شاحوسێنی و كوروش بێهزادیان كه‌ به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆر له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون و به‌ له‌سێداره‌دان سزا درابوون، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا و بڕیاری له‌ سێداره‌دانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیرانه‌وه‌ جێبه‌جێ كراوه‌.

بەپێی رێکخراوی مافی مرۆڤ، زیاتر لە 100 زیندانی كورد لە زیندانەكانی ئێران فەرمانی لە سێدارەدانیان هەیە.