ئه‌مریكا هێلی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئێران ده‌بڕێت

به‌رپرسێكی حكومه‌ت پێشبینی كردووه‌

به‌رپرسێكی حكومه‌تی ئێران پێشبینی كردووه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا ته‌واوی تۆڕی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئێران ببڕێت .

عه‌مید غولام ره‌زا جه‌لالی، سه‌رۆكی ده‌زگای به‌رگری شارستانی ئێرانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسی فارس نیوزی راگه‌یاندووه‌: پێشبینی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی سه‌پاندنی سزا نوێیه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، حكومه‌تی ئه‌مریكا  له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ته‌واوی تۆڕی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئێران ببڕێت .

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ شاره‌زایانی بواری ئینته‌رنێت پێیان وایه‌ به‌ پچڕانی هێلی ئینته‌رنێت له‌ ئێران بانكه‌كان و داموده‌زگانی حكومه‌ت تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌ .

ئاماده‌كردنی / رزگار