له‌ هه‌ولێر یادی رۆژی جیهانی  ده‌ستشوشتندا كراییه‌وه‌

چه‌ندین ڕێنمای وێنه‌یی  پێشكه‌ش به‌قوتابیان كرا

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر  به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی له‌ قوتابخانه‌ی شوانی بنه‌ڕه‌تی یادی رۆژی جیهانی  ده‌ستشوشتن بـه‌رز ڕاگــیــرا.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌شی ژینگه‌ و ته‌ندروستی به‌هه‌ماهه‌نگی په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر،به‌پێدانی چه‌ندین ڕێنمای وێنه‌یی  پێشكه‌ش به‌قوتابیان كرا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ده‌ستشوشتن و پاكوخاوێنی ئه‌و رۆژه‌ به‌رز راگیرا.

كوردستان تیڤی / كامران

44118661_241569503381904_4365124251045330944_n.jpg