به‌ ڤیدیۆ.. دوای ئازادكردنی قه‌شه‌ بڕۆنسن دوعا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات

به‌ یاوه‌ری هاوژینه‌كه‌ی گه‌یشته‌ كۆشكی سپی

دوای ئازادكردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بڕۆنسن، به‌ یاوه‌ری هاوژینه‌كه‌ی گه‌یشته‌ كۆشكی سپی و له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ پێشوازییان لێكرا.

دواتر قشه‌ بڕۆنسن له‌ دیداره‌كه‌دا ده‌ستی خسته‌ سه‌ر شانی دوناڵد تره‌مپ و دوعای بۆ كرد.

پاشان دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی: هیچ رێككه‌وتنێكمان بۆ ئازادكردنی بارمته‌كانمان نه‌كردووه‌ و  ئێستا ده‌رفه‌تێكمان له‌پێشه‌ كه‌ ببینه‌ خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی نایاب له‌گه‌ڵ توركیا.

ئاماده‌كردنی / رزگار