پێشنوێژی مزگه‌وتێك براكه‌ی خۆی به‌ چه‌قۆ كوشت

پێشنوێژی مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كه‌

له‌ گه‌ڕه‌كی باب نه‌سر ( حه‌له‌بی كۆن) له‌ سوریا، پێشنوێژی مزگه‌وتێك له‌ كاتی شه‌ڕی نێوان منداڵه‌كانیان براكه‌ی خۆی به‌ چه‌قۆ كوشت.

له‌مباریه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌ حه‌له‌ب رایگه‌یاندووه‌: بكوژه‌كه‌ ناوی عه‌بدوڵڵایه‌ و پێشنوێژی مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كه‌یه‌و ته‌مه‌نی 65 ساڵه‌.

ده‌شڵیت : بكوژه‌كه‌ به‌چه‌قۆ له‌ سكی برا ته‌مه‌ن  60 ساڵییه‌كه‌ی داوه‌و جه‌رگی بڕیوه‌،كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئه‌سرار میدیا