كه‌شناسی: ئه‌مساڵ بارانبارین زووتر ده‌ست پێده‌كات و زیاتریش ده‌بارێت

له‌ وه‌رزی پاییزدا ناجێگری كه‌شوهه‌وا به‌رده‌وامده‌بێت

 كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ بارانبارین زووتر ده‌ست پێده‌كات و زیاتریش ده‌بارێت.

 هه‌روه‌ها كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: له‌ وه‌رزی پاییزدا ناجێگری كه‌شوهه‌وا به‌رده‌وامده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارین به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئادارایه‌.

كه‌شناسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو،  ئه‌مساڵ بارانبارین زووتر ده‌ستپێده‌كات و زیاتریش ده‌بارێت .