خۆڵبارینێكی چڕ هه‌ولێری گرته‌وه‌

کەشناسی ده‌ڵێت خۆڵبارینه‌كه‌ پێشبینینەکراو بووە

له‌ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوه‌، خۆڵبارینێکی چڕ و گەردەلوولێکی به‌هێز، پارێزگای دهۆك و قەزای شنگال بە هەموو ناحیە و گوند و کۆمەڵگاکانییەوە گرته‌وه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆش ئه‌م خۆڵبارینه‌ش گه‌یشته‌ هه‌ولێر و خۆلبارینێكی چر ئه‌م پارێزگایه‌ی گرته‌وه‌.

ئه‌و خۆڵبارینه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سنووری پارێزگای دهۆك و قه‌زای شنگالی گرته‌وه‌، رووی له‌ پارێزگای هه‌ولێری كرد خۆڵبارینه‌كه‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریشی گرته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، دەڵێت، پێشبینینەکراو بووە.