به‌وێنه‌ .. وته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر: ئەگەر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ وه‌رگه‌ڕا كه‌س نه‌ڵێت نێوچه‌وان ڕه‌شی شۆفێره‌كه‌یه‌

له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى


فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك پۆستێكى له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كردووه‌ و ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌پێی یاسا فیزیاییه‌كان هه‌ر كاتیك چه‌قی قورسایی ته‌نێك له‌بنكه‌ی جێگر بونه‌كه‌ی ده‌رچوو ئه‌وا ئه‌گه‌ری وه‌ڕگه‌ران وبه‌ربوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ ، ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ش به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ بێت ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ كه‌ چه‌قی قورساییه‌كه‌ی له‌بنكه‌ی جێگیربونه‌كه‌ی ده‌ربچێت 

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، جا كه‌وه‌رگه‌را كه‌س نه‌ڵێت ئه‌وه‌ نێوچه‌وان ڕه‌شی شۆفێره‌كه‌یه‌ یان خراپی رێگایه‌كه‌یه‌

11

شوان عه‌زیز